وه‌زیری ده‌ره‌وه داواى له هاوتا بریتانیه‌كه‌ی كرد هه‌لى نوێى هاوكارى په‌یدا بكرێت

  • 26-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌گه‌ڵ دۆمینیك راپ هاوتا بریتانیه‌كه‌ی باسیان له‌ په‌یدا كردنى هه‌لێكى نوێى هاوكارییان كرده‌وه‌.
    به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،"فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌لایه‌ن دۆمینیك راپ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا پێگه‌یشت و پیرۆزبایی وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆمارى عێراقی لێكردوه‌".
    له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، فوئاد حسێن له‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی مێژویی نێوان عێراق و بریتانیا كردوه‌ته‌وه‌ و داوایكردوه‌، هاوكاریه‌كانی نێوان هه‌ردولا له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كان به‌رده‌وامی هه‌بێت، به‌گرنگیشه‌وه‌ باسی هه‌ڵوێستی بریتانیای له‌ شه‌ڕی دژ به‌ رێكخراوی داعش كردوه‌ و داوایكردوه‌، هاوكاری ئابوری عێراق بكه‌ن بۆ ده‌ربازبون له‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی تێیكه‌وتوه‌.
    هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا باس له‌ سه‌ركه‌وتنی قۆناغی یه‌كه‌می گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریكا كراوه‌ و گرنگی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ كراوه‌.
    وه‌زیری ده‌ره‌وه‌‌ باسی له‌وه‌شكردوه‌، عێراق خوازیاره‌ په‌یوه‌ندیه‌كی هاوسه‌نگ و هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی دراوسێ و جیهان ده‌بێت.