وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌: عێراق ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگى هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستنى سه‌روه‌رى

  • 26-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ،له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ جیپی كۆڤۆد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی، عێراق ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان هه‌بێت. 
    به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، ئه‌مڕۆ جیپی كۆڤۆد په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن ئه‌نجامداوه‌ و له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا باس له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و گفتوگۆی هاوبه‌ش كردوه‌ته‌وه‌ و هه‌ماهه‌نگیان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كاری هاوبه‌ش بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر  كردوه‌.
    له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا، فوئاد حسێن جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان كردوه‌ته‌وه‌ و راشیگه‌یاندوه‌، ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی سه‌روه‌ری و رێزگرتن په‌یوه‌ندی فراوانی هاوبه‌ش و هاوسه‌نگییان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان هه‌بێت.
    وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك داوایكردوه‌، هاوكاری و كارئاسانی بۆ كۆمپانیاكانی بواری وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانانی دانیمارك بكرێت، بۆئه‌وه‌ی كار له‌وه‌به‌رهێنانی عێراقدا بكه‌ن و پشتیوانی وڵاته‌كه‌شی بۆ عێراق به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ربڕیوه‌.