به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه،حكومه‌تى هه‌رێم سه‌رجه‌م داتا تایبه‌ته‌كانى ژماره‌ى فه‌رمانبه‌ران ودۆسییهى نه‌وت ڕاده‌ستى به‌غدا كرد.
ئارام باڵه‌ته‌ى وته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌په‌رله‌مانى عێراق بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هه‌ولێر سه‌رجه‌م داتا تایبه‌ته‌كانى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ودۆسییهى نه‌وت ڕاده‌ستى به‌غدا كرد"،ئاماژه‌یشى دا"حكومه‌تى فیدڕاڵى ده‌ست بهشیكردنهوهى پێشنیاره‌كان ده‌كات وپاشان وه‌ڵامى هه‌رێم ده‌داته‌وه".
باڵه‌ته‌ى وتیشى "شاندى هه‌رێم له‌میان زنجیره كۆبوونه‌وه‌كانى له‌به‌غدا هه‌موو شتێك كهكاریگهر بێت بۆ گه‌یشتن لهبهرێككهوتن پێشكه‌شى به‌غدا كردووه،بگره له‌داتا وپهڕاوى تۆمار وژماره وزانیارییهكان له‌باره‌ى فه‌رمانبه‌ران ونه‌وت وهه‌موو له‌ئێستادا له‌سه‌ر مێزى حكومه‌تى ناوه‌ندیین".
ڕایشیگه‌یاند"حكومه‌تى فیدڕاڵى ده‌یه‌وێت نه‌وت به‌پێى به‌هاى به‌رمیل نه‌وت وه‌ربگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى ڕه‌چاوى پابهندییهكانى حكومه‌تى هه‌رێم به‌رامبه‌ر كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى نه‌وت بكات "،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هه‌رێم ئاماده‌یی ده‌ڕبڕیوه بۆ هه‌ر چاره‌سه‌رێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوولا بێت وپه‌یوه‌ست بێت به‌پرسى بوودجه ومووچهى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان".
پێشووتریش حكومه‌تى فیدڕاڵى ماوه‌ى 30 ڕۆژ مۆڵه‌ت دایه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ گه‌یشتن بهڕێككهوتنى كۆتایی دواى ڕه‌وانه‌كردنى 400ملیار دینار بۆ سه‌ر هه‌ژمارى هه‌رێم بۆ پڕكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان كهلهنێویشیاندا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگى نیسانى ڕابردوو.