بهغدا-اهع
فهرماندهیی ئۆپراسیۆنه هاوبهشهكان،ئهمڕۆ ههینى،لهبارهى دهستگیركردنى 14تاوانبار لهلایهن دهزگاى دژه تیرۆرهوه ڕوونكردنهوهیهكى بڵاوكردهوه.
فهرماندهیی ئۆپراسیۆنه هاوبهشهكان لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه"گەلی سەربەرزی عێراقیی ماوەی چەند ساڵی رابردو سەرقاڵبون بە ھێرشی ناراستەوخۆ بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی دەوڵەت و سەربازگە و باڵیۆزخانەكانی وڵاتان، ئەو دۆخەش كاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی دروستكردبو و بوبو بە بابەت لەسەر ئاستە باڵاكانیش".
ڕاگهیهندراوهكه ڕایشیگهیاند"بەئامانجی رونكردنەوەی راستییەكان بۆ گەلی عێراق و رای گشتی پەیوەست بەم بابەتە و گەشەسەندنەكانی روداوەكەی 26 لەسەر 25ی حوزەیرانی رایدەگەیەنین"زانیاری ورد و دروستی هەواڵگری لەسەر ئەو كەسانەی پێشتر ناوچەی سەوز و فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدایان بەئامانجگرتوە لەرێگەی هێرشی ناڕاستەوخۆ و چەندینجار، كۆكراوەتەوە.
ڕوونیشیكردهوه"هێزە ئەمنییەكان چەندین نیازی دیكەی بەئامانجگرتن و هێرشی نوێ و بۆردومانكردنی شوێنە حكومییەكانی ناوچەی سەوزی لەلایەن ئەو كەسانەوە بۆ ئاشكرابوە".
ڕاگهیهندراوهكه ئاماژهیشى دا"شوێن و پێگەی ئەو كەس و گروپانەی ئەنجامدەری هێرش و موشەكبارانەكان بون لەرێگەی هەواڵگرییەوە دەستنیشانكرا، نوسراو و فەرمانی تایبەتیش بە دەستگیركردنیان ئامادەكرا لەلایەن دادگای عێراقی و بەگوێرەی یاسای روبەڕوبونەوەی تێرۆر".ئهوهیشى خستهڕوو"هێزی روبەڕوبونەوەی تێرۆر راسپێردرا بە جێبەجێكردنی ئەركەكە و دەستگیركردنیان بەهۆكاری ئەنجامدانی تێرۆر دژ بە پێگەكانی دەوڵەت، بەگوێرەی پسپۆڕی، هێزەكانی روبەڕوبونەوەی تێرۆر ئەركەكەیان جێبەجێكرد بە دەستگیركردنی 14 تۆمەتبار، كە گروپێكی تەواو بون و كەرەستەكانی هێرشەكان پێیانبووه كهبریتی بوو لهدوو سهكۆى هاوێشتن".
وتیشى"دوای دوای كۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەكە، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی تایبەت پێكهێنرا بە سەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ و ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان، دەستگیركراوەكانیش لە شوێنی تایبەت هێڵرانەوە تا كۆتایی لێكۆڵینەوە و دۆسیەكەیان رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كرا".
ڕاگهیهندراوهكه ڕوونیشیكردهوه"دوای كۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەكە، چەندین لایەنی چەكدار بە ئۆتۆمبێلی حكومی و بێ وەرگرتنی رەزامەندیی فەرمی بەرەو پێگە و بنكەكانی ناوچەی سەوز و دەوروبەری جوڵان و نزیكبونەوە لە یەكێك لە بارەگاكانی هێزی روبەڕوبونەوەی تێرۆر لەناو ناوچەی سەوز، سنوریان بەزاند، ئەو لایەنانە نایانەوێت بەشێك بن لە هێزی ئەمنیی دەوڵەت و پابەندبون پێی، بەڵكو هەوڵدەدەن لە دەرەوەی دەسەڵاتی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق بمێننەوە كە هێزێكی دەستوری و یاساییە".
دووپاتیشیكردهوه:""ئێمە لەكاتێكدا جەختدەكەینەوە لەسەر مەترسیداربونی ئەو هەڵسوكەوتە و بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵات و سیستمە سیاسییە دیموكراسییەكەی دایدەنێین، رایدەگەیەنین ئەو لایەنانە توانا و هێزی دەوڵەتیان بۆ خیان بەكارهێناوە، ئەوەش رێگەپێدراو نییە ئەگەر لەژێر هەر باڵ و لایەنێكدا بێت.
جەختیشدهكهینهوه لەسەر پێداگریكردن لەم هەنگاوە، بۆ دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایش بۆ گەلی عێراق و رادەستكردنی بابەتەكە بۆ دەسهڵاتی دادوەری و تایبەت بەو دۆسیەیە..