به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،خاوه‌ن هیچ حیزب وفراكسیۆنێكى دیاریكراو نییه وتاكه پرۆژه‌یشى به‌جێ گه‌یاندنى داواكارییه‌كانى گه‌له به‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى دادپه‌روه‌رانه‌یه.
كازمى له‌وتارێكدا له‌میان پێشوازیكردنى له‌ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووس وڕاگه‌یاندنكار ،كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه،ڕایگه‌یاند"من نابمه هه‌ڕه‌شه بۆ هیچ كه‌سێك چونكه من خاوه‌ن هیچ حیزب وفراكسیۆنێك نییم ،وگه‌ل به‌ته‌نها حیزبى منه"،داوایشى له‌رۆژنامه‌نووسان كرد بۆچوونێك دروست بكه‌ن بۆ پشتیوانیكردنى حكومه‌ت وڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو".
وتیشى"تاكه پرۆژه‌ى من وڵات له‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنم به‌هۆى ئه‌م ڕه‌وشه‌ى دروستبووه وبووه هۆى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌تى پێشوو"،ڕوونیشیكرده‌وه"داواكارى سه‌ره‌كى هاوڵاتیان ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى دادپه‌روه‌رانه‌یه"
ڕوونیشیكرده‌وه"ده‌بێت حكومه‌ت كار له‌سه‌ر ئاماده‌كردنى كه‌شێكى له‌بار بكات بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى بێگه‌ر ودادپه‌روه‌ر،بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتى هه‌ست بكات نوێنه‌رى هه‌یه ،وكاتێك داواى مافى خۆى بكات ئه‌وه له‌ڕێگاى سندووقه‌كانى ده‌نگدانه‌وه داواى ده‌كات".
وتیشى"ڕێگه ناده‌ین هیچ كه‌سێك هه‌ڕه‌شه له‌وڵات بكات"،ئاماژه‌یشى دا"ئێمه به‌ره‌و بنیاتنانى وڵاته‌كه‌مان هه‌نگاو ده‌نێن وده‌بێت ڕاستگۆ بین وبه‌دواى چاره‌سه‌ر بگه‌رێن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ڕه‌وشه سه‌خته‌ى ڕووبه‌رووى وڵات بووه‌وه دووباره نه‌بێته‌وه".