به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،له‌باره‌ى ده‌نگۆى ڤاكسینى رووسى بۆ چاره‌سه‌ركردنى توشبووانى كۆرۆنا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه،پرۆتۆكۆلێكى چاره‌سه‌ركردن په‌یڕه‌و ده‌كات كه‌له‌زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان به‌كاردهێندرێت وله‌لایه‌ن ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانییه‌وه ڕێگه‌پێدراوه وهه‌روه‌ها پرۆتۆكۆله‌كانى چاره‌سه‌ركردنیشى هاوشێوه‌ى وڵاتانى جیهان له‌لایه‌ن تیمێكى شاره‌زا وراوێژكارى ئه‌نجام ده‌درێت.
دووپاتیشیكرده‌وه"دریغى ناكات له‌هێنانى هه‌ر چاره‌سه‌رێكى نوێ خزمه‌ت به‌نه‌خۆشه‌كان بگه‌یه‌نێت وڕێژه‌ى چاكبووان زیاتر بكات،ڕوونیشیكرده‌وه دواى ده‌نگۆى ڤاكسینى ڕووسى ده‌ستبه‌جێ له‌ڕێگاى فه‌رمانگه‌ى كاروبارى هونه‌رى وبه‌پێى ڕێكاره په‌یڕه‌وكراوه‌كانى هه‌ستاوه به‌شیكردنه‌وه‌ى سه‌ره‌تاى وله‌په‌یوه‌ندى به‌رده‌وام دایه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌رووسیا.
وتیشى"له‌كاتى ئه‌نجامدانى ڕێوشوێنه په‌یڕه‌وكراوه‌كان بۆ هه‌ر ده‌رمانێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕێگه‌پێدراو بێت ئه‌وه یه‌كسه‌ر دابینى ده‌كات وله‌ئێستاشدا له‌ئه‌ركى به‌رده‌وامدان بۆ ته‌واوكردنى ڕێوشوێنه‌كان.