پەروەردە 10 نمرە دەداته‌ خوێندکارانى پۆڵه‌ كۆتاكان وناكۆتاكان

ناوخۆ
  • 25-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،بڕیاریدا 10 نمره‌ بداته‌ خوێندکارانى پۆله‌ كۆتاكان وناكۆتاكان.
    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"بەکۆی دەنگی ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاردراوە بۆ ئەمساڵی خوێندن هەر خوێندکارێک  بەشداری تاقیکردنەوەی نوسینەکی کۆتایییان کردوە. 10 نمرە وەردەگرێت بۆ هەر بابەتێک لەنیوەی ساڵ و کۆتایی کۆرسی یه‌كه‌م خوێندن بۆ پۆله‌كانى(پێنجی سه‌ره‌تایی تا پۆلی پێنجی ئامادەیی به‌هه‌موو لقه‌كانى له‌گه‌ڵ په‌یمانگاكان)(بۆپۆله‌ كۆتاكان وناكۆتاكان)" .
    وتیشى ده‌بێت"بەڕێوەبەرایەتی ساڵنامە و تاقیکردنەوەکان کار لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیارەکە بكات لەگەڵ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ ئامادەکاری وه‌زاره‌ت بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12-ی ئامادەیی له‌واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا".