به‌غدا-اه‌ع
عه‌لى عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،پلانه‌كانى حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى دارایی وڵات خسته‌ڕوو.
عه‌لاوى له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئاسته‌نگییه سه‌ره‌كییه‌كانى دارایی به‌فیرۆدانى داهاته‌كانى دیكه‌یه جگه له‌نه‌وت،چونكه نه‌وت نزیكه‌ى له‌سه‌دا 92 داهاتى ده‌وڵه‌ت دابین ده‌كات ،وهیچ داهاتێكى دیكه‌مان نییه ، وڵات وداراییه‌كه‌ى وعێراق به‌گشتى له‌سه‌ر نرخه‌كانى نه‌وت په‌یوه‌سته".
وتیشى"كورتهێنان له‌ئه‌نجامى ئه‌وه دروست بووه خه‌رجییه‌كانى وڵات زۆر زیاتره له‌داهاته‌كانى،بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین خه‌رجییه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه وبه‌فیرۆدان وپرۆسه‌كانى گه‌نده‌ڵى ڕابگرین ،به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌وه كورتهێنان بوونى هه‌یه وله‌ئه‌نجامدا په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر قه‌رزكردن كاتێك په‌رله‌مان ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌ڕده‌برێت"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"قه‌رزكردن بۆ مه‌ودایه‌كى كورته وچاره‌سه‌رێكى هه‌میشه‌یی نییه".
ڕوونیشیكرده‌وه"ژینگه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌عێراق گونجاو نییه بۆ پێشوازیكردن له‌وه‌به‌رهێنه‌رانى بیانى وعێراقییش ،چونكه به‌بێ وه‌به‌رهێنه‌رانى عێراق وه‌به‌رهێنه‌رى بیانى نایه‌ت ،ئه‌وه‌ى له‌ئێستادا گرنگه هاندانى كارى سه‌ربه‌ست وچالاككردنه‌وه‌ى كه‌رتى تایبه‌تى عێراقییه پاشان بیانى وهه‌وڵیش ده‌ده‌ین له‌ماوه‌ى ئه‌م حكومه‌ته سه‌رجه‌م كۆت وبه‌نده‌كان لابه‌رین".