ته‌ندروستى ورده‌كارى په‌یوه‌ندى عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى ئه‌سترازینیكا له‌باره‌ى ڤاكسینى كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كات

ناوخۆ
  • 25-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

     
    و:سۆما جاف
     
    حازم جومه‌یلى بریكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ورده‌كارى په‌یوه‌ندى عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى ئه‌سترازینیكا له‌باره‌ى ڤاكسینى كۆرۆنا ئاشكرا كرد.
    جومه‌یلى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"زۆربه‌ى وڵاتان داواى ڕێژه‌یه‌كى زۆرى ئه‌م ڤاكسینه‌یان كردووه‌ ،تا ئه‌و كاته‌ى شیكردنه‌وه‌كانى ته‌واو ده‌بێت"،ئاماژه‌یشى دا"ئه‌م ڤاكسینه‌ له‌ئێستادا له‌دوا قۆناغ برٍیاردان دایه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه‌ ". 
    وتیشى"كۆمپانییه‌كه‌ به‌هۆى زۆرى پێویستى ده‌ستیكردووه‌ به‌به‌رهه‌مهێنانى ڤاكسینه‌كه‌ وله‌ئێستادا چاوه‌ڕوانى شیكردنه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر هات وسه‌ركه‌وتوو بێت ئه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كرێت".
    رایشیگه‌یاند"عێراق په‌یوه‌ندى كردووه‌ به‌كۆمپانیاكه‌ له‌ڕێگاى نوێنه‌ره‌ هه‌رێمییه‌كه‌ى ونوێنه‌ره‌كه‌ى له‌ناوچه‌كه‌،وهه‌ردوولا ڕێككه‌وتوون له‌باره‌ى میكانزمى دابینكردنى به‌شه‌ ڤاكسینى بۆ عێراق هاوشێوه‌ى وڵاتانى جیهان  له‌كاتى دابینكردنى".