سەرۆك كۆمار یاسای قەرزی ناوخۆيی و دەرەكی پەسەند کرد بۆ پڕكردنەوەی کورتھێنانی دارایی

ناوخۆ
  • 25-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار،ئەمڕۆ پێنجشەممە، یاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی بۆ پڕكردنەوەی کورتھێنانی دارایی بۆ ئەمساڵ ٢٠٢٠ پەسەند كرد.
    سەرۆك كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ لەمیانی واژۆکردنی یاساكەدا جەختی لەوەی کردەوە کە مەبەست لەپەسەندكردنی یاساكە بۆ دەربازبوونە لە قەیرانی دارایی كە لە ئێستادا وڵات پێداتێپەر دەبێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ھەروەھا بۆ پاڵپشتیکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و خەرجییە پێویستەكانی حكومەتە، ھاوکات دووپاتیکردەوە لە پێویستی کەمکردنەوەی خەرجییەكانی حكومەت لەم قۆناغەی ئێستادا.
    پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن سەرۆك كۆمار، دوای ئەوەی دێت کە ئەنجومەنی نوێنەران یاساکەی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی كۆمار کرد، پاش ئەوەی دوێنی چوارشەممە دەنگی لەسەر درا.