به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، بڕیارى سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى ته‌واوى هاتوچۆى دا له‌ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته.
شانه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى ته‌واوى هاتوچۆ داوه له‌ڕۆژى شه‌ممه‌وه وبۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته به‌هۆى زیادبوونى ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا وڕێژه‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆى په‌تاكه‌وه".
وتیشى"بڕیاره‌كان داخستنى زاڵگه‌كان به‌ته‌واوه‌تى ده‌گرێته‌وه جگه له ڕێگاى غه‌ماس وزاڵگهى كفل".