به‌غدا-اه‌ع
یه‌كه‌كانى ده‌زگاى هه‌واڵگیرى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ تیرۆرستێكى داواكراو به‌پێى بنه‌ماكانى بڕگه‌ى 4ى ده‌ستگیركرد به‌هۆى ئه‌ندامێتى له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش.
ده‌زگاى هه‌واڵگیرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"ئه‌م تیرۆرسته‌ى كه‌ده‌ستگیركرا به‌ناوى كارگێرى ویلایه‌تى عێراق كاریكردووه له‌كه‌رتى باكوورى به‌غدا،وله‌میان لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان دانى به‌ئه‌ندامێتى له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش نا".
وتیشى"وته‌كانى تۆماركراوه وڕه‌وانه‌ى دادگا كراوه بۆ ته‌واوكردنى په‌ڕه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى تاوه‌كو به‌سزاى دادپه‌روه‌رى خۆى بگات".