به‌غدا-اه‌ع
عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ده‌ستگیركردنى شه‌ش داواكراو له‌هه‌ردوو پارێزگاى ئه‌نبار وسه‌لاحه‌دین ڕاگه‌یاند.
ڕه‌سول له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"به‌پێى زانیارى هه‌واڵگیرى ورد وفه‌رمانى دادوه‌رى ،پاڵه‌وانانى ده‌زگاى دژه تیرۆر،له‌میان پێكهاته‌كانى هه‌ردوو فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى كۆماندۆى یه‌كه‌م دووه‌م دوو پرۆسه‌یان له‌هه‌ردوو پارێزگاى ئه‌نبار وسه‌لاحه‌دین ئه‌نجام دا".
وتیشى "پرۆسه‌كه بووه هۆى ده‌ستگیركردنى(6)داواكراو به‌پێى بنه‌ماكانى بڕگه‌ى 4ى تیرۆر"،ئاماژه‌یشى دا"پرۆسه‌كانى پاڵه‌وانانى ده‌زگاى دژه تیرۆر به‌مه‌به‌ستى به‌رده‌وامیدانه به‌پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى تۆڕه تیرۆرستییه‌كان وله‌ناوبردنیان".