به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه هۆشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگایی زۆر گرنگه بۆ گه‌مارۆدانى به‌ڵاى كۆرۆنا وكه‌مكردنه‌وه‌ى توشبووان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كازمى له‌گه‌ڵ هه‌ردوو فه‌رمانگه‌ى پزیشكى وه‌زاره‌تى به‌رگرى وده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى كۆبووه‌ته‌وه ،وڕێنمایی داوه به‌پاڵپشتى كردنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌هه‌موو توانا له‌به‌رده‌سته‌كان".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كازمى ڕایگه‌یاند"به‌ڵاى كۆرۆنا ئاسته‌نگییه‌كى گه‌وره‌یه وسه‌رجه‌م تواناكانى ده‌وڵه‌ت له‌به‌رده‌ستدایه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى وچاره‌سه‌ركردنى توشبووان"،جه‌ختیشى كرده‌وه"هۆشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگایی زۆر گرنگه بۆ گه‌مارۆدانى ئه‌م به‌ڵایه،وكه‌مكردنه‌وه‌ى توشبووان وپاراستنى ڕۆڵه‌ى ئه‌م گه‌له".
سه‌رۆك وه‌زیران ستایشى "كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كرد كه هه‌موو تواناكانیان خستۆته‌گه‌ڕ ورووبه‌رووى فشارێكى زۆرى ئه‌ركه‌كانیان بوونه‌ته‌وه".`