ته‌ندروستى: ڕاگه‌یاندنى دامه‌زراندنى نوێ په‌یوه‌سته‌ به‌په‌سه‌ندكردنى بوودجه‌

ناوخۆ
  • 25-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،ڕایگه‌یاندنى پله‌ى دامه‌زراندنى نوێ په‌یوه‌سته‌ به‌په‌سه‌ندكردنى بوودجه‌ى گشتى.
    سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند "وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێشووتریش جه‌ختى كردۆته‌وه‌ كه‌پێویستى به‌تواناى گه‌نجان هه‌یه‌ له‌سه‌رجه‌م پسپۆرییه‌ ته‌ندروستى وپزیشكییه‌كان وله‌سایه‌ى ڕه‌وشى ته‌ندروستى ئێستا.
    وتیشى ،ڕاگه‌یاندنى هه‌لى دامه‌زراندن په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌زاره‌تى دارایی وپه‌سه‌ندكردنى بوودجه‌ى گشتى ،چونكه‌ ته‌ندروستى وه‌زاره‌تێكى خزمه‌تگوزارییه‌ وهیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌ته‌رخانكردنى پله‌ى راژه‌وه‌ نییه‌ ،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى ئاگادار كردۆته‌وه‌ له‌پێناو دابینكردنى پله‌ى دامه‌زراندن به‌پێى بوودجه‌ى داخوازراو.