كه‌عبى له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى سه‌ید محه‌مه‌د سه‌در وهه‌ردوو كوڕه‌كه‌ى سه‌ره‌خۆشى له‌موسڵمانان ده‌كات

ناوخۆ
  • 25-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،به‌بۆنه‌ى ساڵیادى شه‌هیدبوونى محه‌مه‌د سه‌در وهه‌ردوو كوڕه‌كه‌ى سه‌ره‌خۆشى له‌موسڵمانان كرد.
    به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوێك كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،كه‌عبى له‌ده‌قى پرسه‌نامه‌كه‌ ڕایگه‌یاند:"له‌م ڕۆژه‌ خه‌مباره‌ دا ،یادى ئه‌و ده‌نگه‌ به‌رز وهه‌ڵوێسته‌ بوێرانه‌ى سه‌ید شه‌هید محه‌مه‌د محه‌مه‌د سادق سه‌در وهه‌ردوو كوڕه‌كه‌ى"خوالێیان خۆشبێت" ده‌كه‌ینه‌وه‌ دژى دڕنده‌ترین وخوێناویترین رژێمى دیكتاتۆرى وسته‌مكار كه‌له‌سایه‌یدا له‌ دژى ناحه‌قى شه‌هیدبوون".
    وتیشى"له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى باوكمان سه‌در ،خه‌م وپه‌ژاره‌یی نوێ ده‌بێته‌وه‌،چونكه‌ باوكێك وپیاوه‌ چاكێك ومامۆستایه‌كمان له‌ده‌ستدا ،له‌ ئه‌وه‌وه‌ فێربووین سته‌م وناحه‌قى ڕه‌تبكه‌ینه‌وه‌ ودژى سته‌مكاران وداروده‌سته‌كانى به‌عسى تاوانبار وگه‌نده‌ڵكار بوه‌ستینه‌وه‌ له‌ هه‌ر كوێ بن".
    ڕایشیگه‌یاند"به‌ڵێن دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ت به‌رده‌وام بین وهه‌میشه‌ ئاڵاى چاكسازى به‌ده‌سته‌وه‌ بگرین،وپرسه‌ وسه‌ره‌خۆشى به‌رده‌وام ئاڕاسته‌ى ئیمامى زه‌مان ده‌كه‌ین وهه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشى له‌ ڕێبه‌رمان به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در وسه‌رجه‌م ئازادیخوازان ودڵسۆزانى بنه‌ماى سه‌در به‌م بۆنه‌ خه‌مباره‌".