سەرۆك كۆمار و شاندی حزبی فەزیلە جه‌ختیانكرده‌وه‌ لە پێویستی پاڵپشتیكردنی چاكسازییەكانی حكومەت

  • 24-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، له‌گه‌ڵ شاندی حزبی فەزیلە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات و لێکەوتەکانی پەتای كۆرۆناى تاوتوێ كرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌ "بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار،چوار شەممە ، لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە شاندێکی حزبی فەزیلەی ئیسلامی بە سەرۆكایەتی  عەبدول حسێن موسەوی سكرتێری گشتی.
    ڕایشیگه‌یاند،لە دیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات و لێکەوتەکانی پەتای كۆرۆنا لەسەر كەمبوونەوەی داهاتی نەوت و كاریگەرییەكانی لەسەر دۆخی ژیان و گوزەرانی خەڵك.
    ڕوونیشیكرده‌وه‌،هەر لەو دیدارەدا جەختكرایەوە لە پێویستی پاڵپشتیكردنی چاكسازییەكانی حكومەت و جێبەجێكردنی بەرنامەكانی، بەجۆرێک داواكارییە رەواكانی هاووڵاتیان بۆ ژیانێكی شایستە و شكۆمەند بەدی بێت.