سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن وتوێژى به‌ستنه‌وه‌ى كاره‌با ده‌كه‌ن

  • 24-06-2020, 00:00
  • +A -A

     

    به‌غدا-اه‌ع
     
    سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری دەرەوە و كاروباری تاراوگەی ئوردن دەكات.
     
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێننەران،له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" ئەمرۆ چوارشەممە، حه‌لبوسى پێشوازی كرد لە ئەیمەن سەفەدی وەزیری دەرەوە و كاروباری تاراوگەی ئوردن و شاندی یاوەری.
    لەدیدارەكەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری نێوان هەردوو وڵاتی برا كرا لەسەرجەم بوارەكان و ئەو پرسانەی جێی بایەخی هاوبەشن بەپێی بەرژەوەندی هەردوولا لە نێویاندا دۆسیەی ئابوری و بەستنەوەی كارەبا و كەرتەكانی خوێندن و تەندروستی و ناوچەی پیشەسازی هاوبەش لەگەڵ قەیرانی پەتای كۆرۆنا.
    لای خۆیەوە وەزیری دەرەوە ی ئوردن تەئكیدی كردەوە كە شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن پشتیوانی خۆی بۆ عێراق و ئەمن و ئاسایشی لەسەرجەم بوارەكان نیشانداوە، هەروەها سڵاوی پادشای ئوردنی گەیاندە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران،محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش بە وەزیری دەروەی ئوردن سڵاو بۆ شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن نارد لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە".