وه‌زیرى دارایى موچه‌ى خانه‌نشینى وخاوه‌ن داهاته‌ سنورداره‌كان هێلى سوره‌

ناوخۆ
  • 24-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی دڵنیاییدا لەبارەی موچەی خانەنشینان و بەشێك لە فەرمانبەرانی كەرتی گشتی.
    عەللاوی،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، رایگەیاند "حكومەت پابەندە بە پێدان و پاراستنی موچەی خانەنشینان و ئەو فەمانبەرانەی كەرتی گشتی، كە داهاتیان كەم و مامناوەندە، بە هیچ شێوەیەكیش دەستكاری موچەكانیان ناكرێت".
    وەزیری دارایی لە وتەكانیدا سەبارەت بە موچەی ئەو فەرمانبەرانەی داهاتیان زۆرە رونكردنەوەی نەدا و راینگەیاند حكومەت لەبارەی موچەكانیانەوە بریاری چۆنە.
    عەلاوی ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی ئێستا كاردەكات بۆ لەباركردنی زەمینەكی دروست، بۆ هاندانی كاری سەربەست و وەبەرهێنان لە كەرتی تایبەتدا لەلایەن بازرگانان و كەسانی شارەزا و پیشەوەرانەوە بۆ ئەو كەسانەی هەژارن، داهاتیان كەمە و لە دەرەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەت كاردەكەن