به‌غدا-اه‌ع
وەزارەتی تەندروستی و ژینگە رایدەگەیێنێت، لە 24 کاژێری رابردوودا دووهەزار و 200کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و1061 کەسیش چاكبوونه‌ته‌وه.
بەپێی راگەیێنراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگە كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه و ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، بڵاوکراوەتەوە،لە کۆی 11 هەزار و 445 پشکنینی کۆرۆنا لە تاقیگەکانی عێراق دوو هەزار و 200 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 79 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها هەر ماوەی 24 کاژێری رابردوودا هەزار و 61 کەس چاکبوونەتەوە.
تاوەکو ئێستا 447 هەزار و 433 پشکنینی کۆرۆنا لە عێراق ئەنجامدراون،ئەوانەی لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا لە عێراق تووشی ڤایرۆسەکە بوون بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
به‌غدا-ڕه‌سافه 177
به‌غدا-كه‌رخ 371
به‌غدا-شارى پزیشكى 8
نەجەف 96
سلێمانی 229
هەولێر 70
کەربەلا 55
کەرکووک 123
دیالە 89
واست 189
بابل 86
بەسرە 242
میسان 136
دیوانیە 81
زیقار 136
ئەنبار 14
نەینەوا 40
سەلاحەدین 28
موسەنا 30
هەروەها لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا هەزار و 61 کەس چاکبوونەتەوە ( له‌به‌غدا-ڕه‌سافه 178، له‌به‌غدا-كه‌رخ 116 ، نەجەف 36، سلێمانی 8، هەولێر 59، دهۆک 12، کەرکووک 41، کەربەلا 32، دیالە 20، واست 22، بەسرە 12، میسان 119، بابل 59، زیقار 241، دیوانیە 85 ، ئەنبار 6 ، نەینەوا 5 ، سەلاحەدین 1 ، موسەنا 9 ".
هەروەها 79 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بەمشێوەیە:
به‌غدا-ڕه‌سافه 13
به‌غدا-كه‌رخ 8
به‌غدا-شارى پزیشكى 3
نەجەف 2
سلێمانی 9
هەولێر 2
کەربەلا 4
کەرکووک 1
دیالە 3
واست 3
بەسرە 3
میسان 6
بابل 2
دیوانیە 2
زیقار 16
سەلاحەدین 2
کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق 36 هەزار و 702 تووشبووە. لەو ژمارەیە هەزار و 300 کەس گیانیان لەدەستداوە و 16 هەزار و 814 کەسیش چاکبوونەتەوە. ئێستا 281 کەس تەندروستییان ناجێگیرە و 18 هەزار و 558 کەسیش لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن.