فه‌رمانده‌ى هێزه‌ وشكانییه‌كان: ئۆپراسیۆنێكى فراوانى پشكنین له‌سێ پارێزگا ده‌ستپێكرد

ئەمنی
  • 24-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    لیوا روكن قاسم محەمەدی فەرماندەی هێزی وشكانییه‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ده‌ستپێكردنى ئۆپەراسیۆنێكی پێشكنینی فراوان له‌سێ پارێزگا ڕاگه‌یاند.
    محەمەدی به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هێزە ئەمنییەكان ئۆپەراسیۆنێكی فراوانیان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش و پێشكنینی ژمارەیەك ناوچە لە سنووری پارێزگاكانی سەڵاحەددین، حه‌وزى عوزێم له‌ دیالە و باشوورى كەركووك وباكوورى سامه‌ڕا ئەنجامداوە".
    موچحا، أن "العملیات المشتركه‌ أعدت خگه‌ منسقه‌ بالاشتراك مع قیاده‌ القوات البریه‌ المتمپله‌ بقیاده‌ عملیات صلاح الدین وقیاده‌ عملیات سامرا‌و والفرقه‌ المدرعه‌ التاسعه‌ والقوات الخاصه‌ بالإچافه‌ إلى الشرگه‌ الاتحادیه‌ والحشد الشعبی وبإسناد القوه‌ الجویه‌ وگیران الجیش".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئۆپەراسیۆنەكە بەپێی پلانێكی تۆكمە بە هاوبەشی لەنێوان هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەددین، سامەڕا، فیرقەی نۆی زرێپۆش و هێزەكانی كۆماندۆ و پۆلیسی فیدرال و حەشدی شەعبی ئەنجامدراوە كە لە میانیدا پاڵپشتی ئاسمانی لەلایەن هێزی ئاسمانیی و فڕۆكە جەنگییەكانی سوپا دابین كرابوو.
    محەمەدی ئاشكرایشی كردووە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، ژمارەیەك حەشارگە و تونێلی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانە خاپووركراون و ئاشكرایشى كرد:ئۆپەراسیۆنەكە سەركەوتووانە ئەنجامدراوە كە كاریگەریی لەسەر كەمكردنەوەی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانە دروستكردووە".
    لیوا روكن قاسم محەمەدی جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە كە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەكان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش درێژەی دەبێت تا ئەو كاتەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان پارێزگاكانی سەڵاحەددین، دیالە و كەركووك پتەوتر دەبێت.