ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر پرۆسه‌یه‌كى جۆرى له‌چیاى قه‌ره‌چۆخى نزیك شارۆچكه‌ى مه‌خموور به‌رپاكرد

ئەمنی
  • 24-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،پرۆسه‌یه‌كى جۆرى بۆ لێدانى په‌ناگه‌كانى تیرۆرستان له‌چیاى (قه‌ره‌جۆخ)ى نزیك شارۆچكه‌ى مه‌خموور به‌رپاكرد.
    عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌پشت به‌ستن به‌ڕێنماییه‌كانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان وته‌واوكردنى زنجیره‌ ئۆپراسیۆنه‌ جۆرییه‌كان كه‌له‌ناوچه‌ سه‌خته‌كان جێ به‌جێ ده‌كرێت ،كه‌رته‌كانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر به‌ره‌ به‌یانى ئه‌مڕۆى چوارشه‌ممه‌،هه‌ستان به‌لێدانى په‌ناگه‌ى تیرۆرستان له‌چیاى(قه‌ره‌جۆخ)ى نزیك شارۆچكه‌ى مه‌خموور له‌پرۆسه‌یه‌كى جۆرى له‌ناكاودا".
    وتیشى"ده‌زگا دژه‌ تیرۆر توانیان 12 تیرۆرست بكووژن به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فرۆكه‌كانى سوپاى عێراقى وفرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"هاوپه‌یمانان به‌پێى زانیارى هه‌واڵگیرى ورد 59 گورزى ئاسمانیان له‌ئه‌شكه‌وت وحه‌شارگه‌كانى تیرۆرستانى داعش وه‌شاندووه‌
    باسیشى كرد"پاڵه‌وانانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر به‌ڵێن به‌ڕۆڵه‌كانى گه‌لى عێراق ده‌ده‌ن به‌رده‌وام بن له‌ئه‌ركى به‌رده‌وام ودڵسۆزانه‌ له‌پێناو گه‌یشتن به‌سه‌قامگیرى ئه‌منى وله‌ناوبردنى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش".