به‌غدا-اه‌ع- كه‌رار خه‌لیل
و:سۆما جاف
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى شه‌شى ئاماده‌یی له‌واده‌ى خۆى ئه‌نجام ده‌درێت.
حه‌یده‌ر فاروق وته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌باره‌ى هه‌ژماركردنى نمره‌ى نیوه‌ى ساڵ وه‌ك دوانمره بۆ قۆناغى سێى ناوه‌ندى،پێشنیارێك بوو له‌كۆمه‌ڵه پێشنیارێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پێش زیاتر له‌سێ هه‌فته پێشكه‌شى كردبوو له‌باره‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانى ئه‌م قۆناغه".
وتیشى "تاوه‌كو ئێستا هیچ پێشنیارێك له‌باره‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانى قۆناغى شه‌شى ئاماده‌یی له‌ئارادانییه"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"تاقیكردنه‌وه‌كان له‌واده‌ى دیاریكراوى خۆى لهنۆى مانگى ئابى داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت".
ئاماژیشى دا "به‌رده‌وام پێشنیاره‌كان شیكردنه‌وه‌ى وبڕیاریان له‌باره‌وه ده‌درێت له‌سایه‌ى ڕه‌وشه‌كه وقه‌یرانى په‌تاى جیهانى"،دووپاتیشیكرده‌وه"سه‌رجه‌م بڕیاره‌كان نوێ ده‌كرێنه‌وه به‌پێى هێماكانى ڕه‌وشه‌كه".
شایه‌نى باسه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌دانیشتنى ئاسایی خۆیدا ،دوێنێ سێشه‌ممه،بڕیاریدا بهههژماركردنى نمرى نیوه‌ى ساڵ وه‌ك نمره‌ى كۆتایی بۆ سه‌ركه‌وتن له‌تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانى خوێندكارانى پۆلى سێیه‌مى ناوه‌ندى بۆ ئه‌مساڵى خوێندن، 2019-2020،وڕێگهدان بهخوێندكارانى ده‌رنه‌چوو له‌سه‌رجه‌م بابهتهكان تاقیكردنه‌وه‌ى خولى دووه‌م ئه‌نجام بده‌ن".
وتیشى"هه‌روه‌ها خاڵێكى تر‌ى بڕیاره‌كه بریتى بوو له‌ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى كراوه بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ى ده‌رنه‌چوونه یان له‌چه‌ند بابه‌تێك كه‌وتوون له‌نێو تاقیكردنه‌وه ناوه‌ندییه‌كان دان له‌ماوه‌ى سێ هه‌فته‌دا ئه‌ویش له‌میان ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌شێوه‌یه‌كى به‌په‌له وخێرا وپرسیارهكانى تاقیكردنه‌وه‌ى كراوه له‌لایه‌ن قوتابخانه‌كانه‌وه داده‌نرێت له‌نێو پرۆگرامه‌كانى خوێندن".