وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌: كازمى مانگى داهاتوو سه‌ردانى واشنتۆن ده‌كات

  • 23-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ جینین بلاسخارت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق رایگه‌یاند، سه‌ردانی ریازی پایته‌ختی سعودیه‌ و تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌كات و مانگی داهاتوش مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات.
    به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، له ‌دیدارێكی نێوان فوئاد حسێن و جینین بلاسخارتدا باس له‌دۆسیه‌ی پێشێلكاریه‌كانی توركیا و گفتوگۆی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كراوه‌.
    وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی رێزگرتن له‌سه‌روه‌ری خاكی عێراق له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ كردوه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندوه‌، له‌رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی دیپلۆماسیه‌وه‌ له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندان، به‌هه‌مو جۆرێكیش ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر عێراق ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.
    فوئاد حسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، حكومه‌تی عێراق هاوسه‌نگی له‌رووی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتان به‌بێ جیاوازی راده‌گرێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌ردانی ریازی پایته‌ختی سعودیه‌ و تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌كات به‌ئامانجی زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوانیان.
    له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا فوئاد حسێن باسی له‌ گفتوگۆی ستراتیژی  نێوان عێراق و ئه‌مریكا كردوه‌، به‌جۆرێك كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردو وڵات بێت و ببێته‌ هۆكار بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مانگی داهاتو مسته‌فا كازمی بۆ ته‌واوكردنی گفتوگۆكان سه‌ردانی واشنتن ده‌كات.