به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،زانیارییه‌كان له‌باره‌ى ده‌رمانى دژه ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌لایه‌نى رووسیاوه گه‌یشتووه،وده‌ستبه‌جێ لیژنه‌كانى ڕاوێژكارى شیكردنه‌وه‌ى ده‌كه‌ن.
حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌میان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ جنین هینیس بلاسخارت نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق وئهدههم ئیسماعیل نوێنه‌رى ته‌ندروستى جیهانى ڕایگه‌یاند"گفتوگۆ كراوه له‌باره‌ى ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى گیراونه‌ته به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى"،ئاماژه‌یشى دا"ڕێنمایی دراوه به‌زیادكردنى تاقیگه‌كانى پشكنین وئه‌نجامدانى رووپێوێنى مه‌یدانى،هه‌روه‌ها چه‌ند بنكه‌یه‌كى نوێ له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا ده‌كرێنه‌وه".
ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پارچه زه‌وى بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ته‌رخانكردووه كه له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌كه‌ن"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ئه‌ركێكى گه‌وره ده‌گێڕن بۆ له‌خۆگرتنى ژماره‌ى توشبووان".
ته‌میمى جه‌ختیشى كرده‌وه"زانیارییه‌كان له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى كۆرۆنا له‌لایه‌نى ڕووسیاوه گه‌یشتووه ولیژنهكانى ڕاوێژكارى ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان بهشیكردنهوهى كردووه".