به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،چه‌ند ڕێنماییهكى ده‌ركرد له‌باره‌ى داواكارى خۆپیشانده‌ران وچاره‌سه‌ركردنى سیسته‌مى كاره‌با.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"كازمى ڕێنمایی داوه‌ته وه‌زاره‌تى كاره‌با هه‌موو ڕۆڵێك بخاته گه‌ڕ به‌درێژایی كات بۆ پێشكه‌شكردنى باشترین خزمه‌ت بۆ هاوڵاتیان،له‌ماوه‌ى وه‌رزى هاوین ،وپه‌له‌كردن له‌چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى تووشى سیسته‌مى كاره‌با ده‌بێته‌وه".
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاماژه‌یشى دا"له‌سایه‌ى په‌تاى كۆرۆنا وڵات تووشى ئاسته‌نگى زۆر بۆته‌وه وحكومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات مه‌ترسییه‌كانى نه‌خۆشییه‌كه گه‌مارۆ بدات وبه‌پێى توانا ڕێژه‌ى توشبووان كه‌م بكاته‌وه،وهه‌موو پاڵپشتى و پشتیوانییه‌ك پێشكه‌شى ده‌زگاكانى ته‌ندروستى وكارمهندانى پزیشكى كارا بكات"،داوایشى له"هاوڵاتیان كرد پابه‌ندى بڕیاره‌كانى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌ت بن وبنه‌ماكانى خۆپارێزى جێ به‌جێ بكه‌ن بۆ پاراستنى ته‌ندروستییان وئاسایشى ته‌ندروستى كۆمه‌ڵگا".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كازمى ڕێنمایشى داوه‌ته وه‌زاره‌ته‌كان گوێ له‌داواكارى خۆپیشانده‌ران بگرن وبه‌پێى تواناكانى به‌رده‌ستیان وئاستهنگییه گه‌وره‌كان كهڕووبهرووى وڵات بۆته‌وه جێ به‌جێى بكه‌ن".