جێگرى سه‌رۆك په‌رله‌مان میكانزمى سازكردنى دانیشتنى چوارشه‌ممه‌ ئاشكراكرد

ناوخۆ
  • 23-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار حاج

     
    و: سۆما جاف
     
    به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،میكانزمى سازكردنى دانیشتنى سبه‌ى چوار شه‌ممه‌، خسته‌ڕوو.
    حه‌داد له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دانیشتنه‌كه‌ له‌هۆڵى بۆنه‌كان ساز ده‌كرێت له‌گه‌ڵ پارێزگاریكردن له‌هه‌بوونى مه‌ودایه‌ك نێوان په‌رله‌مانتاران وپه‌یڕه‌وكردنى ڕێگاكانى خوپارێزى وپابه‌ندبوون به‌مه‌رجه‌كانى ته‌ندروستى".
    سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای وه‌رگرتنی قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، كۆده‌بێته‌وه‌.
    نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایانگه‌یاندووه‌ سەرۆكایەتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سبه‌ی چوارشەممەی بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی ئاسایی خۆی، بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای وەرگرتنی قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی دیاریكردووه‌.
    نوسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردۆتەوە وده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌و تێیدا هاتووە، سەرۆكایەتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بانگهێشتی ئەندامانی كردووە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر یه‌كی نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشەممە رێككه‌وتی بیست و چواری حوزەیران.
    پێشووتر محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشكرایكردبوو 20 په‌رله‌مانتارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوونه‌.