به‌غدا-اه‌ع
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌لاڵ وته‌بێژى فه‌رمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،
ئاشكرایكرد 18 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر دوو مووچه‌یی له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هه‌یه.
مه‌لا ته‌لاڵ له‌میان كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌یی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئاماده‌ى بوو رایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران حه‌سه‌م ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌رپشككردووه له‌باره‌ى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌تاى كۆرۆنا له‌كاروبارى فیدڕاڵى"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"عێراق هاریكارى وكهرهسهى پزیشكى له‌وڵاتى ئیمارات وه‌رده‌گرێت".
وتیشى"له‌ئێستادا ئه‌ركێكى گه‌وره هه‌یه بۆ كردنه‌وه‌ى 4 نه‌خۆشخانه له‌بابل ونه‌جه‌ف وكه‌ربه‌لا وزیقار"،ڕوونیشیكرده‌وه"حكومه‌ت كار ده‌كات بۆ جێ به‌جێ كردنى نه‌خۆشخانه‌ى هێزه چه‌كداره‌كان له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا".
له‌باره‌ى فه‌رمانبه‌رانى دوو مووچه‌یی مه‌لا ته‌لاڵ دووپاتیكرده‌وه"18 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى دوو مووچه‌یی له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هه‌یه"،ئاماژه‌یشى دا"حكومه‌ت هه‌نگاوى ده‌نێت بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى ڕاسته‌قینه،هه‌روه‌ها پاشماوه‌یه‌كى قورسى كارگێڕى ودارایی بۆ ئه‌م حكومه‌ته بهجێماوهتهوه".
ئاماژه‌یشى دا"عێراق نامه‌یه‌كى توندى ناڕه‌زایی ڕاده‌ستى توركیا كردووه".