وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 1826 توشبووى نوێى كۆرۆنا و968 چاكبوونه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 23-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وەزارەتی تەندروستی و ژینگە رایدەگەیێنێت، لە 24 کاژێری رابردوودا هەزار و 826 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و968 کەسیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.
     
    بەپێی راگەیێنراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگە كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ و ئەمڕۆ سێشەممە  بڵاوکراوەتەوە، لە کۆی 10 هەزار و 672 پشکنین هەزار و 826 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 84 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 968 کەس چاکبوونەتەوە. 
     تاوەکو ئێستا 465 هەزار و 988 پشکنینی کۆرۆنا لە عێراق ئەنجامدراون. ئەوانەی لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا لە عێراق تووشی ڤایرۆسەکە بوون بەمشێوەیەی خوارەوەیە: 
     
    به‌غدا-ڕه‌سافه‌ 169
    به‌غدا-كه‌رخ 402
    به‌غدا-شارى پزیشكى 15
    نەجەف 76
    سلێمانی 262
    هەولێر 34
    دهۆک 3
    کەربەلا 54
    کەرکووک 50
    دیالە 39
    واست 38
    بەسرە 138
    میسان 105
    بابل 45
    دیوانیە 125
    زیقار 225
    ئەنبار 15
    نەینەوا 5
    سەلاحەدین 26
     
    وەزارەتی تەندروستی و ژینگە ئاماژە بەوەش دەدات کە لە 24 کاژێری رابردوودا 968 کەس چاکبوونەتەوە وبه‌مشێوه‌یه‌ (162 له‌به‌غدا-ڕه‌سافه‌ ، 119 له‌به‌غدا-كه‌رخ ،  10 له‌شارى پزیشكى به‌غدا، 88 لە نەجەف، 4 لە سلێمانی، 12 لە هەولێر، 19 لە کەرکووک، 86 لە کەربەلا، 2 لە دیالە، 91 لە واست، 10 لە بەسرە، 92 لە میسان، 51 لە بابل، 177 لە زیقار، 9 لە ئەنبار، 9 لە نەینەوا، 8 لە سەلاحەدین و 19 لە موسەننا).
     
    هەروەها  84 کەس  بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بەمشێوەیە بەسەر شوێنەکاندابەشبوون: 
     
    - به‌غدا-ڕه‌سافه‌ 23
    - به‌غدا-كه‌رخ 13
    - به‌غدا-شارى پزیشكى 1 
    - نەجەف 2 
    - سلێمانی 5
    - هەولێر 3 
    -کەربەلا 3
    - کەرکووک 4
    - دیالە 3
    - واست 3 
    - بەسرە 3
    - میسان 2
    - بابل 1
    - دیوانیە 6
    - زیقار 8 
    - ئەنبار 2
    - سەلاحەدین 2
     
    بەپێی دوایین راگەیێنراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگە، تاوەکو ئێستا 34 هەزار و 502 کەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون. لەو ژمارەیە 15 هەزار و 753 کەس چاکبوونەتەوە و هەزار و 251 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها 283 کەس تەندروستییان ناجێگیرە و 17 هەزار و 498 کەسیش لە نەخۆشخانەکاندا چارەسەر وەردەگرن.