به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،چه‌ند بڕیارێكى نوێ ده‌ركرد له‌باره‌ى خوێندكارانى پۆلى سێیه‌مى ناوه‌ندى وئه‌و خوێندكارانه‌ى ده‌رنه‌چوونه یان له‌چه‌ند بابه‌تێك كه‌وتوون.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆیدا ،بڕیاریدا به‌هه‌ژماركردنى نمرى نیوه‌ى ساڵ وه‌ك نمره‌ى كۆتایی بۆ سه‌ركه‌وتن له‌تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانى خوێندكارانى پۆلى سێیه‌مى ناوه‌ندى بۆ ئه‌مساڵى خوێندن، 2019-2020،وڕێگه‌دان به‌خوێندكارانى ده‌رنه‌چوو له‌سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كان تاقیكردنه‌وه‌ى خولى دووه‌م ئه‌نجام بده‌ن".
وتیشى"هه‌روه‌ها خاڵێكى تر‌ى بڕیاره‌كه بریتى بوو له‌ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى كراوه بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ى ده‌رنه‌چوونه یان له‌چه‌ند بابه‌تێك كه‌وتوون له‌نێو تاقیكردنه‌وه ناوه‌ندییه‌كان دان له‌ماوه‌ى سێ هه‌فته‌دا ئه‌ویش له‌میان ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌شێوه‌یه‌كى به‌په‌له وخێرا وپرسیاره‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ى كراوه له‌لایه‌ن قوتابخانه‌كانه‌وه داده‌نرێت له‌نێو پرۆگرامه‌كانى خوێندن".