به‌غدا-اه‌ع
نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، هه‌واڵى توشبوونى رائید جوحى به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌كه به‌ڤایرۆسى نوێى كۆرۆنا ڕه‌تكرده‌وه.
نوسینگه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ئه‌و هه‌واڵه‌ى له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن بڵاوبۆته‌وه له‌باره‌ى توشبوونى رائید جوحى(به‌رێوبه‌رى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران) به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا دووره له‌ڕاستییه‌وه".
وتیشى"له‌كاتێكدا داوا له‌خواى گه‌وره ده‌كه‌ین توشبووان به‌زووترین كات چاكببنه‌وه ،داوایش له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین بهوردبینى بابه‌ته‌كانى بڵاوبكه‌نه‌وه له‌م ڕه‌وشه سه‌خته‌دا كهخوازیاره هه‌مووان هاوكار بن بۆ دوورخستنه‌وه‌ى زیان به‌سه‌ر هه‌موو عێراقییه‌كان".