كازمى: سه‌رژمێرى گشتى پاڵپشتییه‌كى به‌هێزه‌ بۆ هه‌ر پرۆسه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردن له‌داهاتوودا

ناوخۆ
  • 22-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،سه‌رژمێرى گشتى پاڵپشتییه‌كى به‌هێزه‌ وهه‌ر پرۆسه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو له‌وڵاتدا پشتى پێی ده‌به‌ستێت.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دانیشتوان كردووه‌ به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك وه‌زیر وسه‌رۆك وبه‌رپرسانى ده‌سته‌ وفه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ تاوتوێ ئه‌م بابه‌تانه‌ى كردووه‌ كه‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى كاره‌كانێتى وبریتیین له‌پێداچوونه‌وه‌ى ئه‌و كارانه‌ به‌جێ گه‌یاندراون له‌باره‌ى سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان ونیشته‌جێبوون وئاماده‌كارییه‌كانى ئه‌م پرسه‌،له‌گه‌ڵ تاوتوێ كردنى پێكهاته‌كانى پشتیوانییه‌كه‌ى سندوقى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان(UNFPA)،كه‌ بریتییه‌ له‌پاڵپشتى كردنى پرۆسه‌ى سه‌رژمێرى وپشتیوانیكردنى به‌رنامه‌ى سیاسه‌تى نیشته‌جێكردن".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كازمى گرنگى كارگێڕى وپلاندانانى هه‌بوونى سه‌رژمێرییه‌كى ته‌واوى دانیشتوان له‌میان سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان ونیشته‌جێبوونى خستۆته‌ڕوو.
    كازمى وتیشى"سه‌رژمێرى گشتى پاڵپشتییه‌كى به‌هێزه‌ بۆ هه‌ر پرۆسه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردن له‌داهاتوودا ودادپه‌روه‌رى وباشتر به‌ڕێوه‌بردنى دووپاتده‌كاته‌وه‌ هه‌روه‌ها داتایه‌كى ڕاست ودروست دابین ده‌كات".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو"ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بڕیاریدا به‌ڕاسپاردنى وه‌زاره‌تى پلاندانان وتیمى كاراى له‌باره‌ى ئاماده‌كارى بۆ سه‌رژمێرى گشتى وهه‌نگاونان به‌ئاڕاسته‌ى دابینكردنى سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانى جێ به‌جێ كردن له‌میان واده‌یه‌كى زه‌منى كه‌به‌پێى شێوازى هونه‌رى له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه‌ دیارى ده‌كرێت وبه‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ودارایی وهه‌روه‌ها گرنگترین به‌ربه‌ست وكه‌ره‌سه‌كان ده‌رده‌خات بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌ گونجاوه‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌".