كازمى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ئابوورى نوێنه‌رایه‌تى په‌ڕه‌ى چاكسازییه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى تاوتوێ كرد

ناوخۆ
  • 22-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    سەرۆک وەزیران ئاشکرایکرد حکومەتەکەی پەڕەی سپی بۆ چاکسازی ئامادەکردوە و چەند پێشنیاترێکی سەرەتایشیان لەوبارەیەوە تاوتوێکردوە
    ئەمڕۆ نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە وده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،و تێیدا هاتوە، ئەمڕۆ دوشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی کردوە لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان لەپەرلەمانی عێراق و تێیدا جەختی کردۆتەوە، بەهەماهەنگی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێننان، پەڕەیەکی سپییان بۆ چاکسازی ئامادەکردوە و چەند پێشنیاترێکی سەرەتایشیان لەوبارەیەوە تاوتوێکردوە.
    لەکۆبونەوە کەدا، پەڕەی چاکسازی ئەنجومەنی نوێنەران کە بە " پەڕەی سپی " ناوهێنراوە، تاوتوێکراوە کە تایبەتە بە چاکسازی، ئابوری ، دارایی و ئیداری لەگەڵ رونکردنەوەی پلان و ستراتیژی پێویست بۆ روبەروبونەوەی ئاڵەنگارییەکانی چاکسازی لەوڵاتدا.
    هاوکات، لەراگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، راو سەرنجی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان و ئەندامانی ئەو لیژنەیە بەهەند وەرگیراوە بۆ بەهێزکردنی پەڕەی سپی چاکسازی. 
    سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەشکردوە، قۆناغی ئێستای عێراق پێویستی بەهەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و دەسەڵاتی جێبەجێکردن هەیە لەپێناوی بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و زیادکردنی خزمەتگوزارییەکان.