ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانى فه‌رمى ده‌ركرد به‌ڕاگرتنى دوو مووچه‌یی و شایستەكانی دەستبەسەركراوانی ڕه‌فحا

ناوخۆ
  • 22-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئەنجومەنی وەزیران  بە فەرمانی فه‌رمى دوو مووچە و شایستەكانی دەستبەسەركراوانی  رەفحای راگرت.
    ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی وەزیران راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كەده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،و تێیدا ئاماژە بەو فەرمانە فه‌رمییانە دەكات كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لە رۆژی 9 ی حوزەیرانی 2020  دەریكردووە سەبارەت بە مووچە و شایستەكانی دەستبەسەركراوانی رەفحا.
    بەگوێرەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران، لەمەودوا دوو مووچەیی رادەگیرێت تەنها یەك كەس دەبێت سوودمەند بێت و مووچەكەشی نابێت لە یەك ملیۆن دینار زیاتر بێت، هەروەها دەبێت ئەو كەسەی مووچەكە وەردەگرێت  لەعیراقدا بێت و سەرۆكی خێزان بێت و هیچ مووچەیەكی دیكەی لەلای حكومەت نەبێت.