به‌غدا-اه‌ع
ێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و سه‌ركرده و لایه‌نه عێراقییه‌كان کۆبووەوە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت "كاتى ئه‌وه‌یه بگه‌ینه تێگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش و هه‌موو دۆسیه‌كان یه‌كلابكه‌ینه‌وه".
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، لە کۆبوونەوەکانیدا كێشه و به‌رپرسیارییه‌تییه‌كانى به هاوبه‌ش بۆ هه‌موو عێراقییان له قه‌ڵه‌م دا و وتی: "هه‌موومان یه‌ك چاره‌نووسمان هه‌یه و كێشه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى هه‌موو عێراقییه‌كانه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە کە دواى ئه‌زموونى تاڵى چه‌ندین ساڵى گرفت و كێشه‌ى نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، "ئیدی ده‌بێ نه‌چینه‌وه سه‌ر رابردوو، به‌ڵكو ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه بگه‌ینه تێگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش و به رێككه‌وتنێكى گشتگیرى جێى ره‌زامه‌ندیى هه‌ردوولا كه ئارامى و سه‌قامگیرى، دادپه‌روه‌رى و پێشكه‌وتن بۆ ئێستا و داهاتووى هاوبه‌شمان دابین بكات، كێشه‌كان به یه‌كجارى چاره‌سه‌ر بكه‌ین."
نێچیرڤان بارزانی دۆخه‌كه و ئاڵەنگارییەکانی به سه‌خت له قه‌ڵه‌م دا و رایگەیاند، ده‌كرێ قه‌یرانه‌كان بكرێنه ده‌رفه‌ت بۆ هاوكارى و پێكه‌وه‌كاركردن، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سه‌ختى و قه‌یرانه‌كانى ئێستاى وڵاتیش به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌شى هه‌مووانه و به‌رده‌وامیى كێشه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیى هیچ لایه‌نێكدا نییه. دەشڵێت: هه‌موومان پێكه‌وه به هاوكارى، ده‌توانین بگه‌ینه تێگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش له‌سه‌ر شێوازێكى به‌ڕێوه‌بردنى باشترى وڵات تا خزمه‌ت به هه‌موو هاووڵاتیان بكرێت.
نێچیرڤان بارزانى جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه ته‌واوى كێشه و دۆسیه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و به ره‌چاوكردنى سیستمى فیدراڵى و ماف و ئه‌ركه‌كان و ئه‌وله‌وییه‌تى بارى هه‌نووكه‌ییى ژیان و بژێوى هاووڵاتیان چاره‌سه‌ر بكات، "رۆڵى سه‌ركرده و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراقیشى بۆ پشتگیرى له گفتوگۆ و چاره‌سه‌ر و گه‌یشتن به رێككه‌وتن به گرنگ و پێویست و ئه‌ركى هه‌مووان زانى."
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سه‌ركرده و لایه‌نه عێراقییه‌كان وێڕای پشتگیری‌یان له بۆچوونه‌کانی نێچیرڤان بارزانی، "سه‌ردانه‌که‌یان له‌م كات و دۆخه‌دا به په‌یامێكى ئه‌رێنى و هه‌نگاوێگى دروستى هه‌رێمى كوردستان به‌رامبه‌ر به‌غدا و په‌رۆشی و جیدیه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له قه‌ڵه‌م دا و خۆشحاڵییان به ئاماده‌یى هه‌رێمى كوردستان بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان و گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵ ده‌ربڕى."