نوجەیفی بە یاوەری وەفدێكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی موسڵ دەكات

  • 24-01-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع ئوسامە نوجێفی جێگری سەرۆك كۆمار ئەمرۆ چوار شەممە بە یاوەری وەفدێكی ئەنجومەنی نوێنەران گەیشتە شاری موسڵ. لەوبارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند: نوجێفی و وەفدی یاوەری سەردانی بەشی راستی شاری موسڵیان كردوە بۆ بەسەركردنەوەی ئەو وێرانكارییەی تیرۆریستانی داعش بەسەر ئەو ناوچەیەدا هێناویانە. هاوكات سەرچاوەیەكی نزیك لە نوجێفی رایگەیاند سەردانەكە بۆ بەئاگابوونە لە بارودۆخی شاری موسڵ و گەڕانەوەی سەقامگیری دوای ئازادكردنی بەتەواوەتی و تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش لەوناوچانە.