به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،خواستێكى هاوبه‌ش نێوان به‌غدا وهه‌ولێر هه‌یه بۆ نه‌هێشتنى ناكۆكییه‌كان.
مه‌یاده نه‌جار په‌رله‌مانتارى پارتى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕاگه‌یاند"خواستێكى هاوبه‌ش نێوان به‌غدا وهه‌ولێر هه‌یه بۆ نه‌هێشتنى ناكۆكییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا"، ئاماژه‌یشى دا"مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا دانانى چاره‌سه‌رى كێشه وگرفتهكانه".
وتیشى"بارزانى له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ومسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ومحه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆبووه‌وه وهه‌روه‌ها چاویشى كه‌وت به‌ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ى هێزه سیاسییه‌كان له‌نێویشیاندا،نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا،وعه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتیمانى ،هه‌روه‌ها هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح وچه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى ڕه‌وتى سه‌درى".
ڕوونیشیكرده‌وه"له‌كۆبوونه‌وه‌كان گفتوگۆ له‌باره‌ى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان كرا له‌نێویشیاندا بوودجه‌ى گشتى ومووچهى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ،وكێشه‌كانى نه‌وت وگاز ،ومادده‌ى 140 وناوچه جێى ناكۆكه‌كان،له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه وژماره‌یه‌ك پرسى دیكه كه تاوه‌كو ئێستا چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یی بۆ نه‌كراوه".
ڕایشیگه‌یاند"سه‌رۆكى هه‌رێم زنجیرییهك كۆبوونه‌وه ساز ده‌كات به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى كۆتایی بۆ سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان"،دووپاتیشیكرده‌وه"له‌ئێستاشدا كه‌ش وهه‌وایه‌كى گونجاو هه‌یه بۆ نه‌هێشتنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا.