سه‌رۆك كۆمار : ئه‌حمه‌د ڕازى ناسنامه‌ى نیشتیمانى به‌رجه‌سته‌كرد بۆیه‌ له‌دڵى هه‌موو عێراقییه‌ك به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه‌

ناوخۆ
  • 21-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    به‌رهه‌م ساڵح،سه‌رۆك كۆمار،دووپاتیكرده‌وه‌ ڕه‌وانشاد ئه‌حمه‌د ڕازى ناسنامه‌ى نیشتیمانى به‌رجه‌سته‌كرد بۆیه‌ له‌دڵى هه‌موو عێراقییه‌ك به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه‌.
    سه‌رۆك به‌رهه‌م،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌تویتێكى سه‌ره‌خۆشى به‌بۆنه‌ى كوچى دوایی ئه‌حمه‌د ڕازى ئه‌ستێره‌ى تۆپى پێى عێراق له‌سه‌ر تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر،كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"پرسه‌ وسه‌ره‌خۆشى له‌كه‌سوكار وهه‌وادارانى كاپتن ئه‌حمه‌د ڕازى ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌مڕۆ گیان سپارد".
    وتیشى"سه‌ربارى له‌ده‌ستدانى به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناسنامه‌ى نیشتیمانى به‌رجه‌سته‌كرد ویاده‌وه‌رییه‌كانى هه‌مووى پڕه‌ له‌ به‌هره‌یی وده‌ستكه‌وتى وه‌رزشی له‌دڵى هه‌موو عێراقییه‌ك به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه‌".