به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبووان وگیانله‌ده‌ستدانى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌مدواییه‌دا دیارى كرد.
حازم جومه‌یلی بریكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند" به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى توشبووان وگیانله‌ده‌ستدانى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌مدواییه‌دا پێشبینى كراوه هۆكاره‌كه‌ى پابه‌ندنه‌بوونى هاوڵاتیانه به‌ڕێنماییه ته‌ندروستى وخۆپارێزییه‌كان".
وتیشى"ژماره‌كان هێشتا ئاسایین چونكه پێچه‌وانه‌ى ماوه‌كانى ڕابردووه كه‌تیایدا ژماره‌كان دوو هێنده به‌رزده‌بوو له300 توشبوو بۆ 600 توشبوو یان زیاتر"،
دووپاتیشیكرده‌وه"له‌كاتى زیادبوونى ژماره‌كان بۆ دوو هێنده ئه‌م مه‌ترسى له‌سه‌ر ڕه‌وشى گشتى ته‌ندروستى دروست ده‌كات".
شایه‌نى باسه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دوێنى شه‌ممه 1870 توشبووى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆنا و88 حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدان تۆماركرد وله‌به‌رامبه‌ریشدا 1006 حاڵه‌تى چاكبوونه‌وه‌یشى ڕاگه‌یاند".