به‌غدا-اه‌ع
به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری دووه‌مى سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا له‌حكومه‌ت كرد رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریكردن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر عێراق بگرێته‌به‌ر
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌داد له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"جێگری دووه‌مى سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داوای له‌حكومه‌تی توركیا كردووه هێرش و بۆردومانه‌كان بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رابگرێت كه به‌هۆیه‌وه زیانی گیانی و ماددی زۆری به دانیشتوانی ناوچه‌كه گه‌یاندوه و ترس و دڵه‌ڕاوكێی بۆ هاووڵاتیان و دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه دروستكردووه وهه‌روه‌ها،راشیگه‌یاندوه، هێرشه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له‌دژی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان به‌زاندنی سه‌روه‌ری عیراق و پێشێلكردنی رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه حه‌داد رایگه‌یاندووه، به‌ردوامبوونی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی توركیا له خاكی هه‌رێمی كوردستانی عیراق، ئالۆزییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا زیاتر ده‌كات و كاریگه‌ریی نه‌رێنیش له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ دروست ده‌كات.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا له‌حكومه‌تی عیراق ده‌كات رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریكردن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرش و ده‌ستدرێژییانه بگرێته‌به‌ر و رێوشوێنی پێویست له‌پێناو پاراستنی سنووره‌كان و سه‌روه‌ری عیراق بخاته‌كار.
حه‌داد داوا له‌حكومه‌تی توركیا ده‌كات به‌په‌له سه‌رجه‌م ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان رابگرێت و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێگه‌ی گفتوگۆی جددیانه چاره‌سه‌ر بكات و سه‌قامگیریی بۆ ناوچه‌كه بهێنێته ئاراوه‌و چیتر هاووڵاتیانی بێ‌تاوان نه‌كرێنه ئامانج و رێز له‌سه‌روه‌ری عیراق بگیرێت.