به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه،جه‌ختیان كرده‌وه له سه‌ر گرنگی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان ھه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوورى عێراقى كرده‌وه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه بڵاویكرده‌وه" سه‌رۆك به‌رهه‌م،له كۆشكی به‌غدا پێشوازیكرد له‌نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان وشاندی یاوه‌ری.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه له‌دیداره‌كه‌دا جه‌ختیكرایه‌وه له‌گرنگی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان ھه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و بڕگه یاساییه‌كان و پاراستنی مافی سه‌رجه‌م ھاووڵاتیانی عیراق و ھه‌رێمی كوردستان و مووچه‌خۆران بێ جیاوازی، به‌جۆرێك دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بھێنێته‌كایه‌وه.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌یشى به‌وه دا،له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانی دارایی، ھاوكات باس له ھاریكاری نێوان ھه‌مووان كرا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تاكه، ھه‌روه‌ھا جه‌ختكرایه‌وه له‌گرنگی پشتیوانیكردنی كارمه‌ند و كادرانی ته‌ندروستی و ئه‌منییه‌كان بۆ زامنكردنی سه‌لامه‌تی گشت ھاووڵاتیان.