به‌غدا-اه‌ع
هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند ڕه‌زامه‌ندى دهڕبراوه له‌باره‌ى زیادكردنى ده‌قێك بۆ یاساى قه‌رزكردنى ناوخۆى ودهرهكى كه‌ڕێگه ده‌دات به‌خه‌رجكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى دامه‌زراوى نوێ.
جبورى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى لهكۆبوونهوهیهكى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایی وبهئامادهبوونى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبریوه له‌باره‌ى زیادكردنى ده‌قێك بۆ پرۆژه یاساى قه‌رزى ناوخۆیی ودهرهكى كه‌ڕێگه به‌وه‌زاره‌تى دارایی ده‌دات مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى دامه‌زراوى نوێ له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ووه‌زاره‌ت وده‌زگاكانى دیكه كه‌فه‌رمانى وه‌زارى دامه‌زراندنیان ده‌رچووه خه‌رج بكات".