به‌غدا-اه‌ع
مستەفا كازمی، سەرۆكى ئه‌نجومه‌نى وەزیران رایگەیاند،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه چاكسازییه‌كان گه‌شه‌ی ئابوری و دارایی به‌ده‌ستده‌هێنێت، لەرێگەی ڕاگرتنی به‌هه‌ده‌ردان
كازمی، لە تویتێكدا له‌هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)چاودێرى كردووه،نوسیویەتی، عێراق بەكێشەی درێژخایەن دەناڵێنێت، لەئێستاشدا بە پاشەكشەی نرخی نەوت و ڤایرۆسی كۆرۆنا.
دەشڵێت،"چاكسازییه‌كانمان گه‌شه‌ی ئابوری و دارایی به‌ده‌ستده‌هێنێت، لەرێگەی ڕاگرتنی به‌هه‌ده‌ردان و كۆتاییهێنان به‌دو موچه و پێدانی به‌به‌شێكی دیارییكراو وه‌كو(ڕاگیراوانى ڕه‌فحا)وچه‌ند چینێكى تر ."
ئاماژەی بەوەشكردوە،"پاشەكشە ناكەین لەچاكسازی ئابوری و دادپەروەری كۆمەڵایەتی."