به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى بازرگانى به‌كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا

ناوخۆ
  • 15-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    عه‌لا جبورى،وه‌زیرى بازرگانى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،هه‌واڵى كۆچى دوایی به‌رپرسێكى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى به‌ڤایرۆسى نوێى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
    جبورى له‌بروسكه‌یه‌كى ماته‌مینى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌داخ وبه‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى كۆچكردنى خوالێخۆشبێت ماجد محه‌مه‌د موسه‌وى به‌رپرسى لایه‌نى ئه‌منى وه‌زاره‌ته‌كه‌ به‌هۆى توشبوونى به‌ڤایرۆسى كۆرۆنامان پێگه‌یشت".
    وتیشى"خوالێخۆشبێت فه‌رمانبه‌رێكى لێهاتوو بوو وپابه‌ندى بنه‌ماكانى فه‌رمانبه‌رێتى گشتى بوو ویه‌كێك له‌ فه‌رمانبه‌ره‌ چالاك وبوێره‌كانى ئه‌ركه‌كه‌ى،وكه‌سێكى دڵپاك وئاشتیخواز بوو وهیچ خراپه‌یه‌كى نه‌كردووه‌".
    وه‌زیرى بازرگانى وتیشى"داواكارین له‌خواى گه‌وره‌ ئارامى ودڵنه‌وایی بداته‌ خانه‌واده‌كه‌ى وخوالێخۆشبێت به‌به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات".