به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له‌گرنگى پته‌وكردنى هاوكارى ئاسایشى وئابوورى له‌گه‌ڵ كوه‌یت كرده‌وه،وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كوه‌یتیش نامه‌یه‌كى ده‌ستنووسى میرى ده‌وڵه‌تى كوه‌یت گه‌یاند.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشوازى له‌ئه‌حمه‌د ناسڕ ئه‌لسوباح وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كوه‌یت كردووه ،كه‌نامه‌یه‌كى ده‌ستنووسى میرى ده‌وڵه‌تى كوه‌یت له‌گه‌ڵ هێناوه"،روونیشیكرده‌وه له‌میان دیداره‌كه‌دا گفتوگۆى ئاسته‌نگییه‌كانى ئاسایشى ئاوى ودۆسییه‌ى تیرۆر كراوه به‌و پێیه‌ى ئاسته‌نگییه‌كى هاوبه‌شه نێوان وڵاتانى ناوچه‌كه،له‌گه‌ڵ گفتوگۆكردنى قه‌یرانى ئابوورى وداڕمانى نرخه‌كانى نه‌وتى جیهانى.
سه‌رۆك وه‌زیران سوپاسى میرى ده‌وڵه‌تى كوه‌یت كرد وهه‌ڵوێسته‌كانى كوه‌یتى به‌رامبه‌ر به‌عێراق وه‌بیرهێنایه‌وه،وجه‌ختیشى كرده‌وه په‌یوه‌ندى به‌رده‌وام هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى كوه‌یتى.
كازمى جه‌ختیشى كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگى پته‌وكردنى دۆسییه‌ى ئاسایشى وئابوورى نێوان هه‌ردوو وڵات به‌وپێیه‌ى خزمه‌تى سه‌قاگیرى وگه‌شه‌سه‌ندنى ناوچه‌كه بكات،وهاوكارى بازرگانى ببوژێنێته‌وه،وهه‌روه‌ها كاربكات بۆ تێپه‌ڕاندنى لێكه‌وته ئابوورییه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا.
ئاماژه‌یشى هه‌ردوو له‌به‌رده‌م هه‌لێكى مێژوویدان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌كانیان، وچاره‌سه‌ركردنى دۆسییه‌ى سنووره‌كان كه‌له‌سایه‌ییدا له‌مه‌ترسییه‌كانى ڕابردوو ده‌رباز ببن،به‌پێى نیازپاكى،ڕوونیشیكرده‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق وكوه‌یت مێژوویه‌كى قوڵى هه‌یه پشتى ده‌به‌ستێت به‌په‌یوه‌ندى خێزانى وهۆزه‌گه‌رى وكۆمه‌ڵایه‌تى.
كازمى باسیشى له‌گرنگى كاراكردنه‌وه‌ى لیژنه هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنى ئاسته‌نگییه‌كانى بیروقراتى كه‌ڕووبه‌رووى بۆته‌وه ،وكاراكردنه‌وه‌ى بڕیاره‌كانى كۆنگره‌ى كوه‌یت ولیژنه‌كانى چاودێریكردنى.
كازمى ڕوونیشیكرده‌وه حكومه‌ته‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هاوكاریكردن له‌باره‌ى كه‌یشى به‌دیلگراوانى كوه‌یتى له‌جه‌نگى كه‌نداوى ساڵى 1991 وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌رشیفى میرى له‌عێراق.
لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كوه‌یت سڵاو وپیرۆزبایی خاوه‌ن شكۆ شێخ سوباح ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسوباح میرى كوه‌یت گه‌یانده سه‌رۆك وه‌زیران به‌بۆنه‌ى ته‌واوكردنى پێكهاته حكومییه‌كه‌ى،هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشى میرى كوه‌یتیشى گه‌یاند به‌قوربانیانى په‌تاى كۆرۆنا وهیواى چاكبوونه‌وه‌ى بۆ سه‌رجه‌م توشبووان خوازى.
شێخ ئه‌حمه‌د ناسڕ ئه‌لموحه‌مه‌د ئه‌لسوباح وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كوه‌یت دووپاتیكرده‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق وكوه‌یت مێژوویه‌كى دوور ودرێژى هه‌یه ،ومیرى ده‌وڵه‌تى كوه‌یت بایه‌خ به‌به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌دات له‌خۆشى وناخۆشیدا،وبه‌گرنگه‌وه ده‌ڕوانێته دوورخستنه‌وه‌ى نه‌وه‌كانى داهاتوو له‌گرفته‌كانى ڕابردوو وئێستاییدا.
سوباح ڕوونیشیكرده‌وه چاره‌سه‌رى قه‌یرانى ئابوورى له‌سه‌ر سێ ئاست ده‌بێت،وبرتییه له‌جموجۆڵه‌كان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى وله‌گه‌ڵ ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وهاوبه‌شه‌كان كه‌به‌شدارن له‌بوارى هاوكارى گه‌شه‌پێدان ووه‌به‌رهێنان،وهه‌روه‌ها جموجۆڵه‌كان له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمایه‌تى له‌ڕێگاى هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى هاریكارى كه‌نداو،كه‌ده‌توانرێت سوودى لێببینرێت له‌میان به‌ستنه‌وه‌ى هێڵه‌كانى كاره‌با وچه‌ند بوارێكى تر.