سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لەوەزیری دەرەوەی كوەیت دەكات

  • 14-06-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە شێخ ئەحمەد ناسر محەمەد ئەحمەد ئال سوباح وەزیری دەرەوەی كوەیت، بە ئامادەبوونی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە.
    به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران  كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،لەسەرەتای دیدارەكە حه‌لبوسى پێشوازی لەوەزیری دەرەوەی كوەیت كرد و تەئكیدی كردەوە لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ پتەوكردن و بەردەوامی هاریكاری و لێكنزیك بوونەوە لەگەڵ كوەیت لەسەرجەم بوارەكان و بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی برا دەكات، لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی كوەیت پیرۆزبایی تەواوكردنی كابینەی حكومەتی عێراقی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەبەرەنگاربوونەوەی بەربەستەكان.
    هەر لە دیدارەكە تاوتوێی چەند دۆسییە و بەربەستێكی جێی بایەخی هاوبەشی هەردوو وڵاتی برا و ناوچەكەیان كرد لەنێویاندا پەتای كۆرۆنا و قەیرانی دارایی لەسایەی دابەزینی نرخی نەوت، و هاریكاری ئەمنی و لەناوبردنی بیری توندڕەوی و گفتوگۆ كردن سەبارەت بە كاراكردنی بڕیارەكانی گۆنگرەی نێودەوڵەتی وڵاتانی كۆمەك بەخش بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق و پتەوكردنی بازرگانی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات و هاریكاری لە بواری وزە و بەستنەوەی كارەبا.
    وەزیری دەروەی كوەیت ئاماژەی بەوە كرد رێڕەو و نەخشەرێگایەكی ڕوون لەنێوان هەردوو وڵات هەیە و گفتوگۆی لەبارەوە كراوە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ كاراكردنی كار و بڕیارەكانی لیژنە هاوبەشەكانی هەردوو وڵات، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش تەئكیدی كردەوە كە دەسەڵاتی یاسادانان ئامادەیە بۆ لابردنی سەرجەم بەربەستەكان لەپێناو دەسپێكردنەوەی هاریكاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی یاسادانانی كوەیت لە ئەنجومەنی ئومە.
    سەرلەنوێ شێخ ئەحمەد ناسر محەمەد ئەحمەد ئال سوباح پەرۆشی وڵاتەكەی دوپاتكردەوە بۆ بەستنی پەیوەندییەكی بەهێز لەگەڵ عێراق و پشتیوانی كردنی لەسەرجەم بوارەكان لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیری.
    سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵوێستی ئیجابی سەرۆكایەتی كوەیتیشی بەرز نرخاند دەرحەق بە عێراق لەسەرو هەمویانەوە ئەمیر شێخ ئەحمەد جابر سوباح و سڵاوی خۆی بۆ نارد و هیوای بەردەوامی و تەندروستیەكی باشی بۆ خواست، بۆ گەلی برای كوەیتیش پێشكەونی زیاتر و هەروەها سڵاوی بۆ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی ئومەی كوەیتی نارد.