بهغدا-اهع
دكتۆر بەرھەم ساڵح سەرۆک كۆمار،ئهمڕۆ یهكشهممه، جەختیكردەوە لەگرنگی زامنكردنی پێدانی مووچەی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی و دروستكردنی دەرفەتی كار بۆ گەنجان و لاوان لە كەرتە جیاجیاكان و ئامادەكردن و سودوەرگرتن لە توانا و شارەزایی گەنجان.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سهرۆك كۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهوێنهیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه" سهرۆك بەرھەم لە كۆشكی بەغداد بەجیا پێشوازیكرد لە د.عادل ركابی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و كاپتن عدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوان.
لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بە پێویستی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی وەرزش و لاوان و پەرەپێدانی دامەزراوە وەرزشییەكان، بەجۆرێک خزمەت بە گەنجان و خاوەن بەهرەكان بكات، ھاوکات لە ئاست خواستەکانی گەنجان بێت و پەرە بە تواناكانیش بدات، لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجی گەنجان و لاوان، ھەروەھا راشیگەیاند هەوڵ بدرێت بۆ لابردنی قەدەغەی تەواو لەسەر یاریگاکانی عێراق.
لە تەوەرێکی دیکەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەگرنگی پەرەپێدانی سیستەمی چاودێری كۆمەڵایەتی و گرنگیدان بە توێژی هەژار و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بەجۆرێک ببێتە فاكتەرێك بۆ هێنانەدی دادپەروەری كۆمەڵایەتی.
لەلای خۆیانە وەزیری كارو کاروباری کۆمەڵایەتی و وەرزش روونكردنەوەی وردیان خستەروو لەبارەی هەوڵی هەردوو وەزارەت لە بوارەكانی ئامادەكردن و چاودێریكردنی لاوان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە بێ سەرپەرشتیاران و بەرزكردنەوەی ئاستی ناوەندەكانی راهێنانی پیشەیی و ئەو كێشانەی كە رووبەڕووی كارەكانیان دەبێتەوە بەهۆی پەتای كۆرۆنا.