كازمی: پلانی زۆرمان هه‌یه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان

ناوخۆ
  • 14-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی كردو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگران و به‌ڕێوبه‌ره‌ گشتییه‌كانی ده‌زگاكه‌دا كرد، دووپاتیشیكرده‌وه‌ حكومه‌ت پلانی داڕشتووه‌ بۆئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان تێپه‌ڕێنێت و و به‌ره‌نگاری ئاڵنگارییه‌كان ببێته‌وه‌.
    به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوى نوسینگه‌ى كازمى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كازمی ستایشی هه‌وڵ و ماندوبوونی كارمه‌ندانی ده‌زگاكه‌ ده‌كات، هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵی ده‌زگاكه‌ ده‌كات  له‌به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆر و پێشكه‌شكردنی قوربانی و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی وڵات. 
    كازمی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ عیراق له‌به‌رده‌م روبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئاڵینگاریی گه‌وره‌دایه‌، كه‌ به‌شێكیان ئابووریین، ره‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر واقیعی ئاسایشی وڵات ده‌بێت، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ حكومه‌ت پلانی هه‌مه‌جۆری هه‌یه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵینگارییه‌كان.
    كازمی پێداگری له‌سه‌ر گرنگی هێنانه‌دی ئاسایشی ئابووری له‌م قۆناغه‌دا ده‌كاته‌وه‌، جه‌ختیش له‌توانایی حكومه‌ت ده‌كاته‌وه‌ له‌پاراستن و دڵنیابوون له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ئه‌وه‌ش له‌پێناو سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان و سه‌قامگیریی ئاسایشی وڵاتدا.
    كازمی ئاماژه‌ به‌پێویستی پارێزگاری و پاراستنی شكۆی هاووڵاتی ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت به‌گوێره‌ی پرنسیپه‌كانی مافی مرۆڤ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێكدا بكرێت، و رێگه‌ به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌درێت ده‌ستدرێژی بكاته‌ سه‌ر ده‌زگا ئه‌منییه‌كان.