به‌غدا-اه‌ع
بەرھەم ساڵح سه‌رۆك كۆمار،جه‌ختیکردەوە له‌گرنگی كاراكردنی ده‌رهاویشته‌كانی كۆنگره‌ی وڵاتانی كۆمه‌ك به‌خشی نێوده‌وڵه‌تی له‌كوەیت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه" بەرھەم ساڵح سه‌رۆك كۆمار،له كۆشكی به‌غداد، پێشوازیکرد له شێخ ئه‌حمه‌د ناسڕ محه‌مه‌د ئه‌لسه‌باح وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوەیت، به ئاماده‌بوونی د. فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
لە دیدارەکەدا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختی له‌وه كرده‌ووه كه عێراق مكوڕه لەسەر پتەوکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوەیت دا، به‌و پێیه‌ی رایه‌ڵه‌یه‌كی برایانه و مێژوویی هه‌ردوو گه‌لی دۆست به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ھاوکات سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی بۆ ئەوەشكرد كه هه‌ردوو وڵات له هاریكاری و كاری هاوبه‌شی نێوانیاندا گه‌یشتوونه قۆناغێكی پێشكه‌وتوو كه جێگه‌ی گه‌شبینییه.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سه‌رۆك بەرھەم دووپاتی له‌گرنگی كرانه‌وه‌ی ئابووری نێوان هه‌ردوولا و كاراكردنی ده‌رهاویشته‌كانی كۆنگره‌ی وڵاتانی كۆمه‌ك به‌خشی نێوده‌وڵه‌تی له كوەیت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق کردەوە، ھەروەھا ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه ته‌نگژه سیاسی و ئابوورییه‌كان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌و ئه‌ركه ده‌خاته سه‌ر ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، تاوەکو هه‌مانگی زیاتری یه‌كتربن، به‌و ئامانجه‌ی ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره تێپه‌ڕێنن و بنه‌ماكانی ئاشتی و سه‌قامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ر بکەن.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوەیت بانگێشتنامەیەکی میری کوەیت سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح-ی ئاراستەی سه‌رۆك كۆمار كرد بۆ سەردانیکردنی وڵاتەکەی، سه‌رۆك بەرھەمیش به‌ڵێنی ئه‌وه‌یدا له ده‌رفه‌تێکی گونجاو‌دا سەردانی کوەیت بکات، ھاوکات سڵاو ڕێز و پێزانینی خۆیشی ئاراسته‌ی میری كوەیت كرد و هیوای ته‌ندروستی و له‌شساغی بۆ خواست، هیواشی خواست گه‌لی كوەیت هه‌میشه له پێشكه‌وتن و خۆشگوزەرانی دا بێت.
لەلای خۆیەوە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوەیت پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆک کۆمار کرد به‌بۆنه‌ی پیكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، و پشتیوانی وڵاته‌كه‌شی له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا بۆ عێراق دووپاتكرده‌وه، ھەروەھا سوربوونی كوەیتی له‌سەر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و ئاماده‌باشی ته‌واوی وڵاته‌كه‌شی ده‌ربڕی بۆ هاریكاری و پاڵپشتی ته‌واو له سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری عێراق