وەزیری پلاندانان:لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەبارەی یەکخستنی میکانیزمەکانی کارکردن لە دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ هەرێم گفتوگۆ دەکەین

ناوخۆ
  • 14-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    خالد بەتال نەجم وەزیری پلاندانان، ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕایگەیاند کە پێویسته‌ سەرجەم دەروازە سنوورییەکان بخرێنە ژێر دەسەڵاتی فیدڕاڵ و بۆ ئەم مەبەستەش لە چەند ڕۆژی داهاتوو گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین.
    وەزیری پلاندانان، خالد بەتال نەجم ئاشکرایکرد لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەبارەی یەکخستنی میکانیزمەکانی کارکردن لە دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکەن.
    بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی وەزیری پلاندانانی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،، خالد بەتال نەجم، "وەزیری پلاندانان لەگەڵ سەرۆکی دەستەکانی دەروازە سنوورییەکان، عومەر وائیلی و بەڕێوەبەری گشتیی دەستە گشتییەکانی گومرگ لە وەزارەتی دارایی، خالد سەڵاحەدین، تاوتوێی پرسی دەروازە سنوورییەکان، ئاوی و وشکانی و ئاسمانی، هەروەها میکانیزمی هاتنەناوەوەی کاڵا و شتومەکە هاوردەکراوەکانیان بۆ ناو عێراق تاوتوێکرد."
    بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بەتاڵ ڕاشیگەیاندووە "پێویسته‌ سەرجەم دەروازە سنوورییەکان بخرێنە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی فیدراڵ."
    وەزیری پلاندانان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە "قەبارەی پرۆسەی هاوردەی عێراق زۆر فراوانە و لە 130 دەوڵەتەوە شتومەک و کاڵا هاوردە دەکەین."